٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

سەرۆك بارزانی كاتژمێر 2 گوتارێك پێشكەش دەكات

سەرچاوە: KDP.info

دھۆک-KDP.info- سەرۆك بارزانی لە كاتژمێر 2ی دوای نیوەڕۆ گوتارێك پێشكەش دەكات و دواتریش ئەنجامی دەنگەكانی ئەندامانی كۆمیتەی ناوەندی پارتی دیموكراتی كوردستان رادەگەیەنرێت.

ئەمڕۆ پڕۆسەی جیاكردنەوە و هەژماركردنی ناوی ئەندامانی كۆمیتەی ناوەندی پارتی دیموكراتی كوردستان كۆتایی هات.

لە 14هەمین كۆنگرەی پارتیدا، ناوی ئەنجوومەنی سەركردایەتی گۆڕدرا بۆ كۆمیتەی ناوەندی و بەپێی پەیڕەوی پەسەندكراو كۆمیتەی ناوەندی لە 51 ئەندام لەگەڵ نۆ ئەندامی یەدەگ پێك دێت. 

كارەكانی 14هەمین كۆنگرەی پارتی دیموكراتی كوردستان رۆژی پێنجشەممەی رابردوو3-11-2022  لە شاری دهۆك دەستی پێ كرد كە تیاییدا سەرۆك مەسعود بارزانی بە سەرۆكی حزب هەڵبژێردرایەوە و هەریەك لە نێچیرڤان بارزانی و مەسروور بارزانی بە جێگرانی سەرۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان هەڵبژێردران.

هەواڵی پەیوەندیدار