بەفەرمی راگەیاندنی ئەنجامی هەڵبژاردنی کۆنگرەی 14 دەكەوێتە كاتژمێر دوو

دھۆک-KDP.info- کۆنگرەی 14ی پارتی دیموكراتی كوردستان بە سەركەوتوویی سەرجەم قۆناغەكانی خۆی بڕی و هەڵبژاردنیش بۆ ئەندامانی كۆمیتەی ناوەندیی پارتی دیموكراتی كوردستان كرا.
لە شەوی رابردووەوە پرۆسەی جیاكردنەوەی دەنگەكان بە دەست دەستی پێكردووە، بەڵام بەهۆی زۆریی ژمارەی دەنگدەرەكان و زۆریی كاندیدەكان، پرۆسەكە كاتێكی زۆری خایاندووە، بەڵام بەپێی زانیارییەكانی ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان، لە كۆتایی نزیك بووەتەوە و لە ماوەیەكی كەمدا جیاكردنەوەی دەنگەكان كۆتایی دێت.
بهپێ زانیاریهكانی ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان، بەفەرمی راگەیاندنی ئەنجامی هەڵبژاردنەكە دەكەوێتە كاتژمێر 2ی پاش نیوەڕۆی ئەمڕۆ یەكشەممە 6ی 11ی 2022.




