مەحموود محەمەد: دوای ڕاگەیاندنی ئەنجامی دەنگدانەکه كۆنگرەكەشمان كۆتایی دێت

دهۆک-KDP.info- لە سێیەم ڕۆژی کۆنگرەی 14ـی پارتی دیموکراتی کوردستان پڕۆسەی جیاکردنەوەی دەنگەکانی ئەندامانی کۆمیتەی ناوەندی دەستی پێ کرد.
دوای ئەوەی پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ شەممە 05ـی 11ـی 2022 لە سێیەم ڕۆژی بەڕێوەچوونی کۆنگرەی 14ـی پارتی دیموکراتی کوردستان دەنگدان بۆ هەڵبژاردنی ئەندامانی کۆمیتەی ناوەندیی پارتی دەستی پێ کرد، دەنگدانەکە کۆتایی هات و پڕۆسەی جیاکردنەوەی دەنگەکان دەستی پێ کرد.
هەر لەمبارەیەوە مەحموود محەمەد، گوتەبێژی پارتی دیموکراتی کوردستان ئاماژەی بەوە دا کە دوای ڕاگەیاندنی ئەنجامی دەنگدانەکە و کۆتاییهاتنی پڕۆسەكە، كۆنگرەكەشمان كۆتایی دێت.
بڕیارە ئەمڕۆ شەممە دوای جیاکردنەوەی دەنگەکان و ڕاگەیاندنی ئەندامانی کۆمیتەی ناوەندیی پارتی کۆنگرە کۆتایی بێت.




