سێ سه‌ركرده‌ی عێراق پێوه‌ندی به مه‌سروور بارزانییه‌وه ده‌كه‌ن

دهۆک-KDP.info- سێ سه‌ركرده‌ی دیاری عێراق، به‌مه‌به‌ستی پیرۆزبایی، پێوه‌ندی به مه‌سروور بارزانی سه‌رۆك وه‌زیرانی كوردستان و جێگری سه‌رۆكی پارتی دیموكراتی كوردستانه‌وه ده‌كه‌ن.
مه‌سروور بارزانی سه‌رۆك وه‌زیرانی كوردستان و جێگری سه‌رۆكی پارتی بڵاوی كردووه‌ته‌وه، ئه‌مڕۆ، پێوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنیمان له محه‌مه‌د حه‌لبووسی سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق و ھه‌روه‌ھا دوو په‌یامی جیای پیرۆزباییمان له قاسم ئه‌عره‌جی ڕاوێژكاری ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی عێراق و ئه‌یاد عه‌للاوی سه‌رۆك وه‌زیرانی پێشووتری فیدراڵی پێگه‌یشت و پیرۆزباییان لێكردین به‌بۆنه‌ی سه‌ركه‌وتنی كۆنگره‌ی 14ی پارتی دیموكراتی كوردستان و ده‌ستنیشانكردنمان وه‌ك جێگری سه‌رۆكی پارتی و ھیوای سه‌ركه‌وتنیان بۆ پارتی دیموكراتی كوردستان خواست".
هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كردووه كه له به‌رانبه‌ردا، سوپاس و پێزانینی خۆمان ئاراسته‌ی سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران و ڕاوێژكاری ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی عێراق و سه‌رۆك وه‌زیرانی پێشووتری فیدراڵیمان كرد بۆ پێوه‌ندی و پیرۆزباییكردنیان.




