پرۆسەی دەنگدان بۆ هەڵبژاردنی ئەندامانی کۆمیتەی ناوەندی پارتی دەستیپێکرد

دهۆک-KDP.info- پەیامنێری ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان لە هۆڵی کۆنگرەی ١٤ی پارتی لە پارێزگای دهۆک ڕایگەیاند، کەمێک پێش ئێستا پرۆسەی دەنگدان بۆ هەڵبژاردنی ئەندامانی کۆمیتەی ناوەندی پارتی دیموکراتی کوردستان دەستیپێکرد.
پەیامنێری ماڵپەڕی فەرمیی پارتی گوتی، پرۆسەکە بەشێوەی دەستی دەبێت و ئەندامانی کۆنگرە چوونەتە هۆڵی دەنگدان بۆ هەڵبژاردنی ئەندامانی کۆمیتەی ناوەندیی پارتی.
دەنگدانی دەستی بەمشێوەیە دەبێت: ناوی بەربژێرەکان لەسەر کارتێک دەنووسرێت، هەر ئەندامێکی کۆنگرە کارتێک وەردەگرێت و ئەو ناوەی بیەوێت دەنگی پێدەدات و دەیخاتە سندووقی دەنگدانەوە؛ دوای ئەوەی هەموو ئەندامانی کۆنگرە دەنگیاندا، سندووقەکان دادەخرێن و دواتر بە بەرچاوی هەمووانەوە دەکرێنەوە؛ ناوەکان دەخوێندرێنەوە و دەنگەکان دەژمێردرێن.




