٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

بڕیارە کاتژمێر 11:00 دەنگدان بۆ هەڵبژاردنی ئەندامانی کۆمیتەی ناوەندیی بەڕێوەبچێت

سەرچاوە: KDP.info

دهۆک-KDP.info- ئەمڕۆ شه‌ممه‌ 05ـی 11ـی 2022 سێیه‌م ڕۆژی چواردەمین کۆنگرەی پارتی دیموکراتی کوردستان بەڕێوەده‌چێت، دوای ئەوەی دوێنێ هه‌ینی  بڕیاردرا بە گۆڕینی ناوی ئەنجوومەنی سەرکردایەتیی بۆ کۆمیتەی ناوەندی و دەرگای خۆپاڵاوتن بۆ کۆمیتەی ناوەندی کرایەوە، پڕۆسەی هەڵبژاردنی ئەندامانی کۆمیتەی ناوەندیی پارتی دەستی پێ کرد، پاشان بەهۆی کێشەیەکی تەکنیکییەوە دواخرا.

بڕیارە کاتژمێر 11:00ـی ئه‌مڕۆ شەممە دەنگدان بۆ هەڵبژاردنی ئەندامانی کۆمیتەی ناوەندیی پارتی بەڕێوە بچێت، بڕیاربوو پرۆسەی دەنگدان بۆ هەڵبژاردنی ئەندامانی کۆمیتەی ناوەندی پارتی بە ئەلیکترۆنی بەڕێوەبچێت، بەڵام بەهۆی کێشەی تەکنیکی دوێنێ پرۆسەکە وەستێنرا، بۆیە ئەمڕۆ بەشێوەی دەنگدانی بە دەست ئەندامانی کۆمیتەی ناوەندی هەڵدەبژێردرێن.
 

هەواڵی پەیوەندیدار