ئێستا دەنگدان بۆ کاندیدانی کۆمیتەی ناوەندی دەستی پێكرد

دهۆک-KDP.info- پەیامنێری ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان لە هۆڵی کۆنگرەی ١٤ی پارتی لە پارێزگای دهۆک ڕایگەیاند، ده‌نگدان بۆ هه‌ڵبژاردنی كۆمیته‌ی ناوه‌ندی پارتی دیموكراتی كوردستان ده‌ستی پێكردووه و ئیستاش پرۆسه‌كه به‌شێوه‌یه‌كی سه‌ركه‌وتوانه به‌ڕێوه‌ده‌چێت.
پەیامنێری ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان ئەوەیشی خستەڕوو، پرۆسەکە بە شێوەیەکی ئەلیکترۆنی بەڕێوەدەچێت، دەنگدانیش دەستی پێكرد ده‌نگده‌ر له‌كابینه‌یه‌كی تایبه‌ت به‌شێوه‌ی شاشه‌یه‌كی ئه‌لكترۆنی كه ناو و وێنه‌ی سه‌رجه‌م كاندیده‌كانی تێدایه ده‌توانێت ده‌نگی خۆی بدات.
گوتییشی، تا ئیستا نزیکەی ١٢٠ کەس بەربژێرن بۆ ئەندامی کۆمیتەی ناوەندی و هەر ئەمڕۆش کۆنگرە کۆتایی دێت.




