له كۆنگره‌ی 14 چه‌ند بڕیارێكی نوێ دران

دهۆک-KDP.info- ئه‌مڕۆ هه‌ینی و له دووه‌م ڕۆژی به‌ڕێوه‌چوونی كۆنگره‌ی 14ی پارتی دیموكراتی كوردستان له شاری دهۆك، چه‌ند بڕیارێكی نوێ دران و گۆڕانكاری كران.
په‌یامنێری ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستان پێی ڕاگه‌یاندین: ئه‌مڕۆ هه‌ینی له دووه‌م رۆژی كۆنگره‌ی 14 چه‌ند بڕیارێكی نوێ دران و په‌سندكران و گۆڕانكاری كران.
ئه‌و بڕیارانه‌ی ئه‌مڕۆ له‌نێو كۆنگره دران بریتین له:-
1- دامەزراندنی ئەنجوومەنی تێکۆشەران.
2- بڕیاردرا بە گۆڕینی ناوی ئەنجوومەنی سەرکردایەتیەکانی بۆ کۆمیتەی ناوەندی.
3- پێکهێنانی ئەنجوومەنی سەرکردایەتیی پارێزگای دهۆک.
4- بڕیاردرا ژمارەی کارگێڕانی لقەکان بۆ شەش کارگێڕ کەم بکرێنەوە.




