له KDPیه‌وه بزانه كێن ئه‌وانه‌ی ده‌توانن خۆیان به‌ربژێر بكه‌ن بۆ كۆمیته‌ی ناوه‌ندی

دهۆک-KDP.info- بەپێی زانیارییەکانی ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان، ئه‌وه‌ی ماوه‌ته‌وه له كۆنگره‌ی 14ی پارتی دیموكراتی كوردستان، گفتوگۆكردنه له‌سه‌ر په‌یڕه‌وی ناوخۆ و خوێندنه‌وه‌ی راپۆرتی لێژنه‌كان و هه‌ڵبژاردنی ئه‌ندامانی سه‌ركرایه‌تیی پارتی.
عومه‌ر به‌كر، یاریده‌ده‌ری سه‌رۆكی لێژنه‌ی ئاماده‌كاری كۆنگره‌ی 14ی پارتی دیموكراتی كوردستان بۆ كاروباری ئیداری، بۆ ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستان، گوتی، ئه‌مڕۆ 4ی11ی2022 دوو دانیشتنمان ده‌بێت، به‌پێی ئه‌و به‌رنامه‌یەی كه دانراوه، دانیشتنی یه‌كه‌م ده‌ستی پێكردووه، له دانیشتنی یه‌كه‌م، ئه‌و لێژنانه‌ی كه له دانیشتنی دووه‌می رۆژی یه‌كه‌م په‌سه‌ند كران، لێژنه‌ی په‌یڕه‌و و پرۆگرام و لێژنه‌ی راپۆرتی سیاسی و لێژنه‌ی پیشنیاز و سكاڵا بوون له دانیشتنی یه‌كه‌م له رۆژی دووه‌م، راپۆتی خۆیان پێشكه‌ش به كۆنگره ده‌كه‌ن و گفتوگۆیان له‌باره‌وه ده‌كرێت و خاڵه‌كان په‌سه‌ند ده‌كرێت له دانیشتنی دووه‌م رۆژی دووه‌می كۆنگره، بابه‌تی كاندیده‌كان ژماره‌ی كاندیده‌كان و دواتر پرۆسه‌ی ده‌نگدان ده‌ست پێده‌كات، له‌پاڵ ئه‌وه‌شدا لە مه‌راسیمێکدا مه‌دالیای بارزانیی نه‌مر ده‌به‌خشرێته ژماره‌یه‌ك شۆڕشگێر كه 76 كه‌سایه‌تین، ئه‌مه به‌رنامه و پرۆگرامی ئه‌مڕۆیه.
گوتیشی، به‌پێی ئه‌و به‌رنامه‌یەی دانراوه، ده‌بێت ئه‌مڕۆ كۆتایی به كاره‌كانی كۆنگره بهێنرێت، ئێمه كۆمه‌ڵێك گۆڕانكاریمان له پرۆگرام كردووه و ئه‌مڕۆ گفتوگۆی ئه‌و گۆڕانکاریانه ده‌كرێت، بابه‌تی پرۆگرام په‌یوه‌سته به سه‌رده‌مه‌كه‌وه، کە له‌سه‌ر ئاستی نه‌ته‌وه‌یی و نیشتیمانی و گشتی و په‌یوه‌ندییه‌كان و كه‌رته‌كانی به‌ڕێوه‌بردنی وڵات گرنگه، ئه‌وه‌ی گرنگه روئیای پارتی چییه؟ پێناسه‌ی چییه؟ ئه‌مه له راپۆرتێكدا له دانیشتنی ئه‌مڕۆ گفتوگۆی له‌سه‌ر ده‌كرێت و پێشتر ره‌شنووسی بۆ ئاماده كرابوو، لێره‌دا ئه‌وه‌ی گرنگه ئه‌وه‌یه كه ئه‌مه گۆڕانگاریی به‌رچاوی پێوه دیاره، له داڕشتنه‌وه و ئاماده‌كردنی ره‌شنووسه‌كه تا ده‌گاته موناقه‌شه‌كه، دواتر بابه‌تی په‌یڕه‌و كه پێداچوونه‌وه به ئۆرگان و هه‌یكه‌لیه‌تی پارتی دەکرێت، كه كار ده‌كه‌ن بۆ جێبه‌جێكردنی ئه‌و په‌یڕه‌وه و ئه‌و ئامانجانه‌ی پارتی له‌سه‌ری دامه‌زراوه، دواتر بابه‌تی راپۆرتی سیاسیی هه‌ڵسه‌نگاندنی حزب و پێشنیاز و سكاڵا گفتوگۆ دەکرێت.
له‌باره‌ی ژماره‌ی كاندیدانی سه‌ركردایه‌تیی پارتی و مه‌رجه‌كانی كاندیدبوون، عومه‌ر به‌كر ئه‌وه‌ی خسته‌ڕوو، له په‌یڕه‌ودا ئه‌م بابه‌ته گفتوگۆ ده‌كرێت، هەروەها كۆمه‌ڵێك مه‌رج دانراوه بۆ سه‌ركردایه‌تی و ئه‌و كه‌سانە‌ی ده‌بنە ئەندامی سه‌ركردایه‌تی كێن و چه‌ند ئەندام ده‌بن، تا ئیستا ئه‌مه په‌سه‌ند نه‌كراوه، كه په‌سه‌ند كرا رایده‌گه‌یه‌نین كه چه‌ند كه‌سن و ئه‌وانه كێن كه ده‌توانن خۆیان به‌ربژێر بكه‌ن، مه‌رجه‌كانیش بریتین لە بابه‌تی (یاسایی و لایه‌نی رێكخستن و پرسی حزبی و به‌شێكی دیكه‌ش بابه‌تی روئیابینیی ئه‌و كه‌سه‌یه بۆ سه‌ركردایه‌تی).




