مه‌حموود محه‌ممه‌د: هه‌وڵده‌ده‌ین ئه‌مڕۆ كاره‌كانی كۆنگره ته‌واوبكه‌ین

دهۆک-KDP.info- گوته‌بێژی پارتی دیموكراتی كوردستان، رایده‌گه‌یه‌نێت، هه‌وڵده‌ده‌ین ئه‌مڕۆ هه‌ینی كاروباره‌كانی كۆنگره‌ی 14ـی پارتی ته‌واوبكه‌ین.
مه‌حموود محه‌ممه‌د گوته‌بێژی پارتی دیموكراتی كوردستان، به ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی راگه‌یاند، لیژنه‌كانی (په‌یره‌و، پرۆگرام، راپۆرتی سیاسی و لیژنه‌كانی دیكه)، كه دوێنێ دروستكران، ئه‌مڕۆ راپۆرتی خۆیان ده‌هێنن و ده‌خوێندرێنه‌وه.
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو، هه‌وڵده‌ده‌ین پرۆسه‌ی خۆكاندیدكردنه‌كان ته‌واوبن، ئه‌وكات ده‌ست به هه‌ڵبژاردنی ئه‌ندامانی ئه‌نجوومه‌نی سه‌ركردایه‌تی ده‌كرێت.
ده‌شڵێت: "ئه‌مڕۆ هه‌ینی هه‌وڵده‌ده‌ین كاره‌كانی كۆنگره ته‌واوبێت".




