٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

مستەفا کازمی پیرۆزبایی لە مەسرور بارزانی دەکات

سەرچاوە: KDP.info

هه‌ولێر-KDP.info- ئێوارەی ئەمڕۆ پێنجشەممە، مەسروور بارزانی پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لە مستەفا کازمی سەرۆک وەزیرانی پێشووی عێراق پێگەیشت.

لە پەیوەندییەکەدا، کازمی پیرۆزبایی لە مەسروور بارزانی کرد بە بۆنەی دەستپێکردنی کارەکانی کۆنگرەی چواردەی پارتی دیموکراتی کوردستان و دەستنیشانکردنی مەسروور بارزانی وەک جێگری سەرۆکی پارتی و ھیوای سەرکەوتنی بۆ کۆنگرە و پارتی دیموکراتی کوردستان خواست.

مەسروور بارزانی سوپاس و پێزانینی خۆی و پارتی، بۆ پیرۆزبایی سەرۆک وەزیرانی پێشووی عێراق دەربڕی.

هەواڵی پەیوەندیدار