دڵشاد شه‌هاب: هه‌ر كادیرێكی پارتی ده‌توانێ ده‌نگی بگه‌یه‌نێته سه‌رۆك بارزانی

دهۆک-KDP.info- دڵشاد شه‌هاب، ئاماژه‌ی به گرنگیی كۆنگره‌ی پارتی و كاریگه‌ریی پارتی له‌سه‌ر ئاستی عێراق و كوردستان كرد و رایگه‌یاند وه‌كوو حزبێكی حوكمڕان، بڕیاره‌كانی پارتی ڕه‌نگدانه‌وه‌ی له‌سه‌ر ژیانی خه‌ڵك ده‌بێت.
دڵشاد شه‌هاب، ئه‌ندامی كۆنگره‌ی پارتی، به ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی راگه‌یاند: پارتی وه‌كوو حوكمڕانێك و حزبێكی به‌هێز له گۆڕه‌پانی سیاسیی عێراق و كوردستان، بێگومان ده‌بێ كۆنگره‌یه‌كی جیاواز بكات، چونكه دۆخی دنیا جیاوازه و ئه‌مڕۆ پارتی له هه‌موو كاتێكی تر به‌هێزتره.
ئاماژه‌ی به وتاری سه‌رۆك بارزانی كرد و رایگه‌یاند: وتاره‌كه‌ی سه‌رۆك بارزانی، هێڵی گشتیی زۆر باشی تێدا بوو و به‌رچاوڕوونیی گرنگ بوو له سه‌ر ئه‌ركی پارتی بۆ قۆناغی نوێی عێراق وه‌كوو گه‌وره‌ترین حزبی كوردستان و په‌یامێكی گرنگی تێدا بوو، فه‌رمانیشی دا كه‌ناڵێكی په‌یوه‌ندیی به‌رده‌وام له‌گه‌ڵ كادیرانی پارتی هه‌بێ و هه‌ر كادیرێكی پارتی ده‌توانێ ده‌نگی بگه‌یه‌نێته سه‌رۆك بارزانی.
گوتیشی: ئه‌م كۆنگره‌یه راسته بۆ ناوخۆی پارتییه، به‌ڵام به‌هێزی و كاریگه‌ریی پارتی له‌سه‌ر ئاستی كوردستان و عێراق، ڕه‌نگدانه‌وه‌ی له‌سه‌ر پرۆسه‌ی سیاسی هه‌یه، بۆیه هه‌ر بڕیارێك پارتی به‌هێزتر بكا و ڕه‌نگدانه‌وه له‌سه‌ر ژیانی خه‌ڵك ده‌بێ، چونكه پارتی حزبێكی حوكمڕانه.
سه‌رنجی خسته سه‌ر ئه‌وه‌ش: پارتی بایه‌خ به هێڵی گشتی به‌شداریی خۆی له حوكمڕانی خۆی له عێراق و كاریگه‌ریی له‌سه‌ر حوكمڕانیی كوردستان ده‌دا، كه ڕه‌نگدانه‌وه‌ی له‌سه‌ر ژیانی خه‌ڵكیش ده‌بێت.
كاروان باعه‌دری




