KDP به‌رنامه‌ی ئه‌مڕۆ و ڕۆژانی داهاتووی كۆنگرە ده‌خاته‌ڕوو

دهۆک-KDP.info- به‌پێی زانیاریی ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستان، له چه‌ند رۆژی داهاتوودا كۆنگره‌ی پارتی به‌رده‌وام ده‌بێت و به‌رنامه و كاری كۆنگره ئاشكرا ده‌بێت، كه گرنگترینیان په‌سه‌ندكردنی په‌یڕه‌و و پڕۆگرام و به‌رنامه‌كانی كۆنگره‌ن، له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژاردنی سه‌ركردایه‌تیی نوێی پارتی.
به‌پێی زانیاریی ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستان، قۆناغه‌كانی رۆژانی كۆنگره به‌م شێوه‌یه ده‌بێت، ئه‌مڕۆ 3ی11ی2022 راپۆرتی لێژنه‌ی ئاماده‌كاری كۆنگره ده‌خوێنرێته‌وه، دواتر لێژنه‌یه‌كی رێكخستن و دارایی و ئیداری دروست ده‌كرێت، هه‌ر ئه‌مڕۆش راپۆرتی سیاسیی پارتی ده‌خوێندرێته‌وه، کە له كۆنگره‌ی 13یەمه‌وه تا ئێستا چ رووی داوه له گۆڕه‌پانی سیاسیی كوردستان و عێراق و ناوچه‌كه و جیهان، جیا له‌وه‌ش گفتوگۆی لێژنه‌كان ده‌كرێت.
هەر بەپێی زانیارییەکان، بۆ رۆژی دووه‌می كۆنگره واته رۆژی هه‌ینی 4ی11ی2022 گفتوگۆی په‌یڕه‌و و پڕۆگرامی پارتی ده‌كرێت وه‌ك به‌رنامه‌ی داهاتووی حزب، کە هه‌ر له‌و رۆژه‌دا ده‌بێت په‌سه‌ند بكرێت، رۆژی دووه‌می كۆنگره له ئه‌گه‌ری په‌سه‌ندكردنی په‌یڕه‌و و پرۆگرام، هه‌ڵبژاردنی ئه‌ندامانی سه‌ركردایه‌تی ده‌كرێت، ئه‌گه‌رنا ده‌خرێته رۆژی سێیه‌م، بۆ رۆژی دوایی واته رۆژی سێیه‌م، لە كۆنگرەدا راپۆرتی چاره‌سه‌ر و پێشنیاز و داهاتووی پارتی ده‌خرێته روو وه‌ك په‌یڕه‌و و پڕۆگرام، بۆ ئه‌وه‌ی له‌وێش په‌سه‌ند بكرێت و بكرێته به‌رنامه‌ی كاری داهاتووی پارتی.
هاوكات له راپۆرتی سیاسیی پارتیدا، كه ئه‌مرۆ پێشكه‌ش ده‌كرێت، له ماوه‌ی 12 ساڵی رابردوودا چی رووی داوه ده‌خرێته‌ڕوو، وه‌ك كاری پارتی و بارودۆخی كوردستان و ئه‌و كاره‌ساتانه‌ی به‌سه‌ر كوردستاندا هاتوون، لەگەڵ په‌یوه‌ندیی پارتی و حزبه‌كانی دیكه و پێشبینی و كاری پارتی بۆ داهاتوو و راپۆرتێك بۆ داهاتووی پارتی.




