ئیدریس هادی: ئەندامان سیمای دیموکراتیی پارتییان پێشانی خەڵک دا

دهۆک-KDP.info- ئەمڕۆ لە کەشێکی ئارامدا لە پارێزگای دهۆک، کۆنگرەی 14ی پارتی دیموکراتی کوردستان بەڕێوە دەچێت، سەرۆکی لیژنەی ئامادەکاری کۆنگرەی 14ی پارتی دهڵێ، ئەندامانی پارتی بە ڕۆحێکی پارتیانە کاریان کرد و سیمای دیموکراتیی پارتییان پێشانی خەڵک دا.
ئیدریس هادی، سەرۆکی لیژنەی ئامادەکاری کۆنگرەی 14ی پارتی، لە پەیامێکدا لەبارەی ئامادەکارییەکانی کۆنگرە گوتی: ''بۆ هەموو کارەکان و لە سەرجەم ناوچەکان لیژنە پێک هێنراون لەگەڵ کەسانی یاسایی، بۆ ئەوەی پرۆسەکە بە شێوەیەکی باش بەڕێوە بچێت".
ناوبراو ڕوونیشی کردەوە، ئامادەکارییەکان لە ژێر چاودێریی سەرۆک بارزانی بەڕێوە چوون، هەموو جارێکیش کۆتا ڕاپۆرت دەدرایە سەرۆک بارزانی، گوتیشی: ''پڕۆسەی هەڵبژاردنی ئەندامانی کۆنگرە بە باشی بەڕێوە چوو".
لە کۆتاییشدا، سوپاسی هەموو ئەندامانی پارتی کرد کە بە ڕۆحێکی پارتیانە کاریان کرد و سیمای دیموکراتیی پارتییان پێشانی خەڵک دا.
کاروان باعەدری




