٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

سه‌رۆك بارزانی گه‌یشته‌ هۆڵی كۆنگره‌

سەرچاوە: KDP.info

دهۆک-KDP.info- ئەمڕۆ 3-11-2022 بەئامادەبوونی سەرۆك بارزانی كۆنگرەی 14ی پارتی دیموكراتی كوردستان لە شاری دهۆك بەڕێوەدەچێت و لە دەستپێكی كۆنگرەكەدا سەرۆك بارزانی پێشەنگایەكی وێنەیی كردەوە، دواتریش سەرۆك بارزانی گەیشتە نێو هۆڵی كۆنگرەو كۆنگرەكە بە خوێندنەوەی قورئانی پیرۆز دەستی پێكرد.

سەر لەبەیانی ئەمڕۆ سەرۆك بارزانی بەبۆنەی دەستپێكردنی چواردەهەمین كۆنگرەی پارتی دیموكراتی كوردستان لە شاری دهۆك، پەیامێكی لە هەژماری فەرمی خۆی لە تویتەر بڵاوكردەوەو رایگەیاند: ئەمڕۆ لە شاری دهۆك چواردەهەمین كۆنگرەی پارتی دیموكراتی كوردستان دەستی بە كارەكانی كرد.

بەم بۆنەیە پیرۆزبایی لە سەرجەم ئەندام و لایەنگرانی  پارتی و خەڵكی كوردستان دەكەم. هیوادارم ئەنجام و ڕاسپاردەكانی كۆنگرەی چواردەی پارتی لە خزمەتی بەرژەوەندییە باڵاكانی گەلەكەماندا بێت.

هەواڵی پەیوەندیدار