كاتژمێر 10 كۆنگره‌ی 14ی پارتی ده‌ست پێده‌كات

دهۆک-KDP.info- ئه‌مڕۆ یه‌كه‌م رۆژی كۆنگره‌ی 14ی پارتی دیموكراتی كوردستان لە پارێزگای دهۆک بەڕێوە دەچێت، به‌پێی ئه‌و خشته‌یەی بۆ كۆنگره دانراوه، له یه‌كه‌م رۆژدا چه‌ند لیژنه‌یه‌ك و ستافی به‌ڕێوه‌بردن دیاری ده‌كرێن.
په‌یامنێری ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستان رایگه‌یاند، ئه‌مڕۆ 3ی11ی2022، كاتژمێر 10 كۆنگره‌ی 14ی پارتی دیموكراتی كوردستان لە پارێزگای دهۆک ده‌ست پێده‌كات، ئێستاش ته‌واوی ئه‌ندامانی كۆنگره كه ژماره‌یان 1000 ئه‌ندامه، له شوێنی دیاریكراو ئاماده‌ن، هه‌ر ئه‌مڕۆش چه‌ندین بڕگه ئاماده‌ن، له‌وانه كردنه‌وه‌ی كۆنگره به‌چه‌ند ئایه‌تێكی قورئانی پیرۆز، دواتر كورته فیلمێكی 8 خولەکی نمایش دەکرێت، دوای ئه‌وه‌ش كورته فیلمێكی ژیان و خه‌باتی سه‌رۆك بارزانی پێشکەش دەکرێت، پاشان تابلۆی هونه‌ری هه‌یه كه له به‌رنامه‌ی ئه‌مڕۆدا نمایش دەکرێت.
به‌پێی زانیاریی په‌یامنێری ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموکراتی کوردستان، هه‌ر ئه‌مڕۆ لیژنه‌كانی كۆنگره دیاری ده‌كرێن، كه راسته‌وخۆ له‌ناو كۆنگره هه‌ڵده‌بژێردرێن، ئه‌م لیژنانه‌ش راپۆرتیان ده‌بێت و راپۆرتەکان پێشكه‌ش به سه‌رۆك بارزانی ده‌كرێن بۆ په‌سه‌ندكردن، دوای ئه‌وه‌ش 4 لێژنه دیاری ده‌كرێن وه‌ك ستافی به‌ڕێوه‌بردنی كۆنگره، كه لیژنه‌كان و گوته‌بێژی كۆنگره ده‌بن و سه‌رۆك بارزانی ره‌زامه‌ندییان له‌سه‌ر ده‌دات.




