٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

سبه‌ی سەرۆك بارزانی گوتارێكی گرنگی ده‌بێت

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر-KDP.info- ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستان، بەرنامەكانی كۆنگرەی 14ی پارتی دیموكراتی كوردستان بڵاو دەكاتەوە و بەپێی قسەی یەكێك لە ئامادەكارەكانی كۆنگرە، سەرۆك بارزانی لە دەستپێكی كۆنگرەكەدا گوتارێكی دەبێت.

عومەر بەكر، یاریدەدەری سەرۆكی ئامادەكاری كۆنگرە بۆ كاروباری ئیداری، لەبارەی بەرنامەی كۆنگرەی 14ی پارتی و شێوازی بەڕێوەچوونی كۆنگرەكە، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستان گوتی، سبەی پێنجشەممە، 3ی11ی2022، لە شاری دهۆك، كۆنگرەی 14ی پارتی دیموكراتی كوردستان به‌ڕێوه‌ده‌چێت و لە دەستپێكی كۆنگرەدا یادی كۆمەڵێك سەركردەی خۆمان دەكرێتەوە، كە لەگەڵمان نەماون و كۆچی دواییان كردووە یان شەهید بوون، دواتر گوتاری گرنگی سەرۆك بارزانی هەیە، لێژنەی هەڵبژاردنی ئەندامانی كۆنگرەش گوتاری دەبێت، دواتر بڕگەی هونەریمان هەیە، ئەوەی دەمێنێتەوە بەرنامەكان و ئامادەكارییەكان دەست پێدەكات تا ئێوارەی هەمان رۆژ، لە یەكەم رۆژی كۆنگرەدا، دوو دانیشتن دەكەین، رۆژی دووەم، واتە 4ی10ی2022 رۆژی هەینی، بە هەمان شێوە دوو دانیشتن دەبێت، رۆژەكانی دیكە دەمێنێتەوە سەر گفتوگۆكان كە ئایا كۆنگرە چەند درێژە دەكێشێت، ئەوەی گرنگە، لە كۆنگرەدا، روونكردنەوە و لێدوانی رۆژنامەنووسی دەبێت بۆ راگەیاندنەكان كە چی دەكرێت و بەرنامەكان چۆن دەبن.

عومەر بەكر، گوتیشی: "كۆنگرەی 14ی پارتی، بە سەرپەرشتیی راستەوخۆی سەرۆك بارزانی بەڕێوە دەچێت، لە ساڵی 2020 لێژنە دروست كرابوو بۆ ئامادەكارییەكانی كۆنگرە، بەڵام بەداخەوە كۆرۆنا رێگەی نەدا لە كات و ساتی خۆیدا ئەنجام بدرێت، ئێستاش ئامادەكاریی تەواو كراوە بۆ ئەوەی بەو شێوەیەی كە دانراوە بۆ بەڕێوەچوونی كۆنگرە، كارەكان ئەنجام بدرێت.

لەبارەی گرنگیی كۆنگرەی ئەمجارەی پارتی، یاریدەدەری سەرۆكی ئامادەكاری كۆنگرە بۆ كاروباری ئیداری ئەوەی خستە ڕوو: "مەبەست لەم كۆنگرەیە ئەوەیە، كە سەرۆك بارزانی  دووبارە ئەبدەیتی پارتی بكاتەوە، بەپێی ئەو گۆڕانكاریانەی كە روویان داوە، پارتی لەگەڵ قۆناغەكە بگونجێندرێت، بۆ ئەوەی پارتی بەو حزبە بەهێزە بمێنێتەوە و ئومێدی زۆریش بەم كۆنگرە هەیە، كە كادیر و ئەندامانی پارتی لە سەرجەم ناوچەكانی كوردستان دڵخۆشن بەوەی كۆنگرە لە دهۆك دەكرێت.

راشیگەیاند: "دەمانەوێت سەرجەم بەرنامەكان بەپێی ئەو نەخشەیەی سەرۆك بارزانی دایناوە، جێبەجێ بكرێن، كە ئەمە گەرەنتیی سەركەوتنە".

 

هەواڵی پەیوەندیدار