سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، سه‌ره‌خۆشى له خانه‌واده‌ى مامۆستا باكوورى ده‌كات

هەولێر-KDP.info- ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ هونه‌رمه‌ندی ناوداری كورد مامۆستا باكووری له ته‌مه‌نی 94 ساڵیدا كۆچی دواییكرد، به‌م بۆنه‌یه‌وه نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان، سه‌ره‌خۆشی ئاراسته‌ى خێزان و كه‌سوكار و دۆست و هاوڕێیانى و ته‌واوى هونه‌رمه‌ندان و هونه‌ردۆستانى كوردستان كرد و تێیدا رایگه‌یاند، "مامۆستا باكوورى داهێنه‌ر و ناوێكى دیارى جیهانى گۆرانى و مۆسیقاى كوردییه".
ده‌قی پرسه‌نامه‌كه‌ی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان:
به داخه‌وه هه‌واڵى كۆچى دواییى هونه‌رمه‌ندى دیار و ناسراوى كوردستان مامۆستا باكوورى ـ م پێگه‌یشت. پرسه و سه‌ره‌خۆشیى قووڵم ئاراسته‌ى خێزان و كه‌سوكار و دۆست و هاوڕێیانى و ته‌واوى هونه‌رمه‌ندان و هونه‌ردۆستانى كوردستان ده‌كه‌م، هاوسۆز و هاوخه‌میانم. هیوادارم خواى مه‌زن گیانى به به‌زه‌یى و میهربانیى خۆى شاد بكات و ئارامى و دڵنه‌وایى به هه‌مووان ببه‌خشێت.
مامۆستا باكوورى داهێنه‌ر و ناوێكى دیارى جیهانى گۆرانى و مۆسیقاى كوردییه ساڵانێكى دوور و درێژى ته‌مه‌نى به خزمه‌تى هونه‌رى ڕه‌سه‌نى كوردى به‌سه‌ر برد. ئه‌و له‌گه‌ڵ دامه‌زراندنى تیپى مۆسیقاى باواجیى كۆیه، ڕه‌وتێكى نوێى هونه‌رى هێنایه ئاراوه كه بۆ هه‌میشه به به‌رهه‌مه به‌پێزه‌كانى له یاده‌وه‌ریى خه‌ڵكى كوردستاندا ده‌مێنێته‌وه.
گیانى شاد و یادى هه‌میشه به خێر بێت.
نێچیرڤان بارزانى
سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان
2/11/2022




