٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

دکتۆر فازڵ نەبی: لەم کابینەیەدا هەر ڕێککەوتنێک لە نێوان هەرێم و بەغدا بکرێت، جێبەجێ دەکرێت

سەرچاوە: KDP.info

بەغدا -KDP.info- بریکاری پێشووی وەزارەتی داراییی حکوومەتی عێراق گوتی، پڕۆژەیاسای بودجەی گشتیی عێراق ئامادەیە و تەنها پێداچوونەوەی بۆ دەکرێت و دەتواندرێت پێش دەستپێکردنی پشووی پەرلەمان پەسەند بکرێت و گرنگە هەرێم و بەغداش ڕێککەوتنێکی نوێ بکەن، چونکە وەزیری تازەی دارایی زۆر یاساییە و هەر ڕێککەوتنێک بکرێت لەناو بودجە جێبەجێ دەکات.

دکتۆر فازڵ نەبی بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی: حکوومەتی پێشووتر پڕۆژەیاسای بودجەیان ئامادە کردبوو و ئێستا بودجە ئامادەیە و تەنها پێداچوونەوەی بۆ دەکرێت و پێویستە پێش دەستپێکردنی پشووی پەرلەمان پەسەند بکرێت، بۆیە لە ماوەیەکی کەمدا وەزارەتی دارایی دەتوانێت پێداچوونەوەی پێدا بکات و ڕەوانەی پەرلەمانی بکات بۆ ئەوەی پەسەند بکرێت، کە بڕەکەی 180 ترلیۆن دینارە، دیار نییە حکوومەتی ئێستاش هەمان بڕی پارە لە بودجەدا دیاری دەکات، یان گۆڕانکاریی بەسەردا دێت.''

بریکاری پێشووی وەزارەتی داراییی حکوومەتی عێراق گوتیشی: ''هەمان ڕێککەوتنی پێشووی نێوان هەرێم و بەغدا لەناو بودجەکەدا هەیە و ڕاستە بەهۆی زیادبوونی بودجەوە پشکی هەرێم زیاد دەکات، بەڵام وا باشترە ڕێککەوتنێکی نوێ بکرێت و شاندی هەرێم بچێتە بەغدا و ڕێککەوتنەکە بکەن، چونکە ڕێککەوتنی پێشتر لە بەرژوەندیی کورد نییە، بۆیە گرنگە کورد هەر لە ئێستاوە خەمی خۆی بخوات و لەسەر وردەکاریی بودجە گفتوگۆ بکرێت لەگەڵ بەغدا.''

دکتۆر فازڵ نەبی ڕوونیشی کردەوە: ''وەزیری ئێستای دارایی 10 ساڵ کاری لای من کردووە و کەسێکی باشە و زۆر پابەندە بە یاسا، بۆیە هەر ڕێککەوتنێک لەناو بودجە لە نێوان هەرێم و بەغدا بکرێت، جێبەجێی دەکات ئەگەرنا زەحمەتە، چونکە ئەو یاسا وەکو خۆی جێبەجێ دەکات.''

بڵند ئیبراهیم

 

هەواڵی پەیوەندیدار