سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ باڵیۆزى ئه‌مه‌ریكا كۆبووه‌وه

هەولێر-KDP.info- ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 2022/11/2 به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، پێشوازى له خاتوو ئێلێنا ڕۆمانۆوسكى، باڵیۆزى ئه‌مه‌ریكا له عێراق و شاندێكى دیپلۆماسى و سه‌ربازیى یاوه‌رى كرد.
له كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا دوایین پێشهاته سیاسییه‌كانى عێراق و پێكهێنانى حكوومه‌تى نوێى عێراقیان تاوتوێ كرد و جه‌ختیان له گرنگیى ده‌ستنیشانكردنى كاره له‌پێشینه‌كانى حكوومه‌تى عێراق بۆ چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كان كرده‌وه، هه‌روه‌ها هاوڕا بوون له‌سه‌ر ئه‌وه‌ى دامه‌زرانى حكوومه‌تى نوێى عێراق ده‌ره‌فه‌تێكه بۆ چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كان و ده‌توانێت كار بۆ ئارامى و سه‌قامگیریى وڵات بكات كه كاردانه‌ى به‌سه‌ر سه‌قامگیریى ته‌واوى ناوچه‌كه‌دا هه‌یه.
هه‌ردوولا جه‌ختیان له گرنگیى په‌یوه‌ندیى هاوسه‌نگى عێراق له‌گه‌ڵ وڵاتانى دراوسێ و ناوچه‌كه كرده‌وه و هاوڕا بوون كه حكوومه‌تى نوێى عێراق ده‌ر‌فه‌تى هه‌یه بۆ ئه‌وه‌ى له ڕێگه‌ى خۆشكردنى زه‌مینه‌یه‌كى له‌باره‌وه، هانى وه‌به‌رهێنان بدات و سه‌رمایه و كه‌رتى تایبه‌تى بیانى ڕابكێشێت بۆ ئه‌وه‌ى به‌شدارى و هاوبه‌شى له پرۆسه‌ى پێشخستنى وڵات‌دا بكه‌ن.
په‌یوه‌ندییه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستان، ته‌وه‌رێكى دیكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه بوو، تیایدا وێڕاى دووپاتكردنه‌وه‌ى خواستى ئه‌مه‌ریكا بۆ بره‌ودان به هاریكارى و په‌یوه‌ندییه‌كانى له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستان، باڵیۆزى ئه‌مه‌ریكا تیشكى خسته پرۆسه‌ى چاكسازى و یه‌كخستنه‌ى پێشمه‌رگه و پشتگیرى و هاریكاریى وڵاته‌كه‌ى بۆ سه‌رخستنى پرۆسه‌كه نیشان دا.
كێشه‌كانى هه‌ولێر ـ به‌غدا و گفتوگۆ و هه‌وڵه‌كانى چاره‌سه‌كردنیان، گرنگیی چارەسەر كردنی كێشەی نەوت و غاز لەگەڵ بەغدا، دۆخى ناوخۆى هه‌رێمى كوردستان و گرنگیى خاوكردنه‌وه‌ى گرژییه‌كان، گۆڕ‌انى كه‌شوهه‌وا، چاكسازیى ئابوورى، ڕه‌وشى ناوچه‌كه به‌گشتى و چه‌ند پرسێكى جێى بایه‌خى هاوبه‌ش، ته‌وەرێكى دیكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه بوو كه به‌ڕێزان كونسولى گشتیى ئه‌مه‌ریكا له هه‌رێمى كوردستان و به‌رپرسى دیسكى عێراق له وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مه‌ریكا ئاماده‌ى بوون.




