دیڤد میۆلەر، سوپاسی پەیوەندییەکانی دەرەوەی (پ.د.ک) کرد

ھەولێر-KDP.info- دەیڤد میۆلەر، بەرپرسی کاروباری سیاسی بۆ ئازادی ئایینەکان لە عێراق و ھەرێمی کوردستان لە دەزگای ئۆیکۆس فاوندەیشنی ئەڵمانیا سەردانی پەیوەندییەکانی دەرەوەی (پ.د.ک) کرد.
لە سەردانیدا بۆ ھەرێمی کوردستان و ناوچەکە، دەیڤد میۆلەر، بەرپرسی کاروباری سیاسی بۆ ئازادی ئایینی و ئیتنی و شارەزا لە دەزگای ئۆیکۆس فاوندەیشن/ی ئەڵمانیای فیدراڵ بەردەوام چاودێری دۆخی سیاسی و ئازادی ئایینی لە عێراقی فیدراڵ و ھەرێمی کوردستان و ناوچەکە دەکەن.
لە یەکەم وێستگەی سەردانیدا بۆ ھەولێری پایتەخت، سەردانی پەیوەندییەکانی دەرەوەی پارتی دیموکراتی کوردستانی کرد و بەگەرمی لەلایەن بەرپرسی مەکتەب و دیسکی ئەورووپای پەیوەندییەکانی دەرەوە پێشوازیکران. لە دیدارەکەدا چەندین بابەتی گرنگ شیکردنەوەیان بۆ کرا وەک، دوا پەرەسەندنەکانی سیاسی لە ھەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە، دۆخی پێکھاتەکان و ئازدی ئایینی و ئیتنی و پێکەوەژیان لە کوردستان، ئایندەی پێکھاتەی کریستیان و دۆخی کوردانی ئیزدی و پرۆسەی سیاسی لە عێراق و پێشبینییەکان دوای ھەڵبژاردنی سەرۆککۆماری تازە و ھەوڵەکانی دامەزراندنی حکوومەتێکی تازە لە عێراق، ھەروەھا پەیوەندییەکانی نێوان ھەرێمی کوردستان و کۆماری ئەڵمانیای فیدراڵ، برەودان بە پەیوەندییەکانی دووقۆڵی نێوان دەزگای ئۆیکۆس فاوندەیشن/ی ئەڵمانیا و پەیوەندییەکانی دەرەوەی (پ.د.ک)، ھەروەھا ڕەوشی ئاسایش و سەقامگیری کوردستان و دەستێوەردانی ناوچەیی لە دۆخی عێراق، ھاوکات پەسەندکردن و درێژکردنەوەی وادەی مانەوەی ھێزەکانی کۆماری ئەڵمانیای فیدراڵ لە کوردستان بۆ ماوەی ساڵێکی تر لەلایەن پەرلەمانی وڵاتەکەیانەوە بۆ ھاوکاری راوێژکاری و مەشق و راھێنانی سەربازی بە ھێزەکانی پێشمەرگەی کوردستان لە شەڕی بنبڕکردنی تیرۆر و توندوتیژی و بەرەوپێشبردنی ئاشتی و ئاسایش و سەقامگیری لە ناوچەکەدا تاکو ئۆکتۆبەری ٢٠٢٣ درێژ کرایەوە.
دەیڤد میۆلەر رایگەیاند کە ئەڵمانیا گرنگی بە سەقامگیری و پێشکەوتنەکانی کوردستان دەدات، چونکە کۆنفرانسی ٢٣-٦-٢٠٢٢ لە بەرلین لەسەر ئازادی ئایینی، مافەکانی مرۆڤ و دۆخی پێکھاتەکان لە عێراق و ھەرێمی کوردستان و ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاست بە بەشداری پەیوەندییەکانی دەرەوەی پارتی و لەسەر چەندین پرسی جێی بایەخی تری نێوان ھەردوولا گفتوگۆ کرا.
دیڤد میۆلەر، بەتایبەتی سوپاسی ھاوکاری و ئاسانکارییەکانی پەیوەندییەکانی دەرەوەی (پ.د.ک) کرد بۆ سەرکەوتنی ھەوڵەکانی دەزگاکەیان لە کوردستان.




