٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

ھەنگاوی کرداری بۆ دروستکردنی فرقە دەستی پێکرد

سەرچاوە: KDP.info

ھەولێر-KDP.info- راوێژکاری سەربازی سەرۆکی ھەرێمی کوردستان گوتی، ھەنگاوە کرداریەکانی دروستکردنی فرقە بۆ ھێزی پێشمەرگە دەستی پێکردووە و لە ھەنگاوی یەکەم فرقەیەک دروست دەکرێت کە ھەر سێ لیوا دەبنە یەک فرقە، بۆ ئەو مەبەستەش خشتەیەک بۆ کارکردن دانراوە و بەپێی خشتەکە کاری لەسەر دەکرێت.

بابەکر زێباری، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی: "کارکردن بۆ دروستکردنی فرقە بۆ وەزارەتی پێشمەرگە دەستی پێکردووە و ئێستا سەرقاڵی دروستکردنی فرقەیەکن و بارەگای فرقە دروست دەکرێت و لیوای بۆ دادەنرێت و خشتەیەک دانراوە بەپێی ئەو خشتەیەش کاری تێدا دەکرێت و کاتیشی پێویستە تاوەکو دروست دەبێت، چونکە رێکخستنی دەوێت کە لیوا دروست بکرێت و ئەفسەر و پلەدار و ئامر و قایدی بۆ دیاری بکرێت و دواتریش بکرێنە فرقە".

بابەکر زێباری گوتیشی: "دەیانەوێت بەجۆرێک بێت دروستکردنی فرقەکان کە بۆشایی لە میحوەرەکان دروست نەبێت، کە ھەر فرقەیەک لە سێ لیوا پێکدێت، بۆیە بەردەوام کار بۆ دروستکردنی فرقە دەکرێت".

ناوبراو گوتیشی: "ھەرکاتێک فرقە دروستکران ئەوکات بڕیاریش لەبارەی میحوەرەکان دەدرێت، بەڵام تا فرقە دروست نەکرێت جارێ میحوەرەکان وەکو خۆیان دەبن".

 

بڵند ئیبراھیم

هەواڵی پەیوەندیدار