٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

پشتیوان سادق ناوه‌رۆكی كۆبوونه‌وه‌كانیان لەگەڵ لایەنەکان ئاشكرا ده‌كات

سەرچاوە: KDP.info

هه‌ولێر-KDP.info- سەرۆکی شاندی پارتی بۆ دانوستاندن لەگەڵ لایەنەکان گوتی، لەگەڵ لایەنەکان باسیان لە كردەوە تیرۆریستییەکەی هەولێر کردووە، بەڵام هیچ حیزب و لایەنێکمان تۆمەتبار نەکردووە بە ئەنجامدانی.

شاندی پارتی بۆ دانوستاندن لەگەڵ لایەنەکان بە سەرۆکایەتیی پشتیوان سادق ئەمڕۆ دووشەممە سەردانی کۆمەڵی دادگەریی کوردستانی کرد. دوای کۆبوونەوەیان، لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا پشتیوان سادق ئاماژەی بەوە کرد، لەگەڵ لایەنەکان باسیان لە "کردەوە تیرۆریستییەکەی هەولێر" کردووە، بەڵام "هیچ حیزب و لایەنێکمان تۆمەتبار نەکردووە بە ئەنجامدانی."

سەرۆکی شاندی پارتی ئەوەشی خستەڕوو، نابێت لە کێشە و ململانێکاندا پەنا بۆ تووندوتیژی ببرێت.

بە گوتەی پشتیوان سادق، "هیچ کێشەیەک" لەنێوان تیمی پارتی دیموکراتی کوردستان و یەکێتیی نیشتمانیی کوردستاندا لە حکومەت نییە و "لەوپەڕی هاوئاهەنگیدان." گوتیشی، "گوێشمان لێ نەبووە یەکێتی باسی کشانەوە بکات لە حکوومەت."

 

ڕامان وریا

هەواڵی پەیوەندیدار