٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە باڵوێزی ڕووسیا لە عێراق دەکات

سەرچاوە: KDP.info

ھەولێر-KDP.info- سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازیی لە باڵوێزی ڕووسیا لە عێراق كرد و دوایین پێشهات و گۆڕانکارییەکانیان تاوتوێ كرد.

ئەمڕۆ دووشەممە 31/10/2022، مه‌سروور بارزانى، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازیی لە ئیلبروس کوتراشیڤ باڵوێزی ڕووسیا لە عێراق و شاندێکی یاوەری کرد.

لە کۆبوونەوەکەدا، دوایین پێشهات و گۆڕانکارییەکانی عێراق دوای کۆتاییهاتنی بنبەستی سیاسی و پێکهێنانی حکوومەتی نوێ و گرنگیی چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و حکوومەتی فیدراڵ لەسەر بنەمای دەستوور، تاوتوێ کران.

پەرەپێدانی پەیوەندیی دوولایەنە و گرنگیی ڕووبەڕووبوونەوەی کار و کردەوە تیرۆریستییەکان، تەوەرێکی دیکەی گفتوگۆکانی کۆبوونەوەکە بوو.

هەواڵی پەیوەندیدار