٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

دکتۆر شاخەوان عەبدوڵڵا: کێشەی جووتیارانی سنووری کەرکووک چارەسەرکرا

سەرچاوە: KDP.info

کەرکووک-KDP.info- جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق ئاشکرایکرد، دوای رێگریکردن لە جووتیارانی کورد کە زەوییەکانیان لە سنووری چەند گوندێکی کەرکووک بەکاربێنن لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەکان قسەمان کردووە و ئەو کێشەیە چارەسەرکرا و جووتیاران دەتوانن زەوییەکانیان بەکاربێنن.

دکتۆر شاخەوان عەبدوڵڵا، جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی: "ھێزێکی سەربازی جووتیارانی چەند گوندێکی کوردنشینیان ئاگادارکردبۆوە لەوانە گوندی پەلکانە و گابلکە و سەربەشاخ و شەناغە کە نابێت زەوییەکانیان بەکاربێنن بۆ کاری کشتووکاڵ، بەڵام ئێمە لە گەڵ لایەنی پەیوەندیدار قسەمان کرد و ئەو کێشەیەمان چارەسەرکرد، بۆ ئەوەی جووتیارانی کورد ئەوانەی خەڵکی ئەو گوندانەن زەوییەکانیان بکێلن و بەکاری بێنن و رێگریان لێ نەکرێت".

دکتۆر شاخەوان عەبدوڵڵا گوتیشی: "جووتیارانی ئەو گوندانەی کە ئاگادارکرابوونەوە زەوییەکانیان بۆ کاری کشتووکاڵی بەکار نەھێنن لەمڕۆوە دەتوانن کاری خۆیان بکەن و زەوییەکانیان بەکاربێنن و پشتگیریان دەکەین تا ئەوکاتەی ئەو پرسە بەیەکجاری چارەسەر دەکرێت".

 

بڵند ئیبراھیم

 

هەواڵی پەیوەندیدار