بەرنامەی شاندەكەی پارتی ئەمڕۆ لە هەولێر دەبێت

ھەولێر-KDP.info- شاندێکی وەزاریی پارتی دیموکراتی کوردستان سەردانی لایە سیاسییەکان دەکات، شاندەکە ئەمڕۆ شەممە لە شاری هەولێر لەگەڵ حیزبی شیوعی کوردستان و زەحمەتکێشانی کوردستان کۆدەبێتەوە.
پشتیوان سادق سه‌رۆكی تیمی وه‌زاری پارتی، له حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانی رایگه‌یاند، ئه‌وان له‌گه‌ڵ یه‌كێتی كێشه‌یه‌كی گه‌وره‌یان نییه و هه‌مووشت به گفتوگۆ چاره‌سه‌ر ده‌كه‌ن.
هه‌روه‌ها ئه‌وه‌یشی گوت كه له‌گه‌ڵ یه‌كێتی به‌یه‌كه‌وه به‌رده‌وام ده‌بن و پێكه‌وه ده‌بن.
ئەمڕۆ شاندێكی پارتی سەردانی لایەنە سیاسییەكانی هەرێمی كوردستان دەكات، ئەو شاندە لەبارەی دۆخی سیاسی و ئابووری و بەربەستەكانی بەردەم كابینەی نۆیەمی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، بەرچاوڕوونی دەدەن.
بەرنامەی شاندەكە ئەمڕۆ لە هەولێر دەبێت و لەگەڵ زەحمەتكێشان و شیوعی كۆ دەبێتەوە، لە ڕۆژانی تریشدا سەردانی حزبەكانی تریش دەكات.
ڕامان وریا




