٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

ئه‌م بڕیاره‌ له‌ خزمه‌تی ھێزی پێشمەرگەدایه‌

سەرچاوە: KDP.info

ھەولێر-KDP.info- سەرۆکی لیژنەی پێشمەرگە لەپەرلەمانی کوردستان گوتی، بڕیاری خانەنشینی پێشمەرگە کەوتۆتە بواری جێبەجێکردنەوە و ھەر پێشمەرگەیەک خانەنشین بکرێت بەتەواوی ئه‌و مووچە و دەرماڵەی وەریدەگرێت خانەنشین دەبێت و مووچەكه‌ی کەم ناکرێتەوە.

سەرۆکی لیژنەی پێشمەرگە لە پەرلەمانی کوردستان، رێڤینگ ھروری، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی: "بڕیاری خانەنشینی کردنی پێشمەرگە کەوتۆتە بواری جێبەجێکردنەوە و ژمارەیەکی زۆری پێشمەرگە خانەنشین کراون و پرۆسەکە بەردەوامە و خانەنشین دەبن بەپێی خزمەت و تەمەن، بۆیە ئێستا خانەنشینی بۆتە ناچاری کە تەمەنی بووە ٤٥ ساڵ و ١٥ ساڵ خزمەت دەتوانێت خانەنشین بکرێت و ئەگەر لەو شوێنەی دەوامیش دەکات پێویستیان پێی ھەبێت دەتوانێت زیاتر دەوام بکات و ئەوانەی دیکەش بەپێی پلە خانەنشینیەکەیان دەگۆڕێت و ھەر پلەیەک و لە تەمەنێک خانەنشین دەکرێت، بۆیە ناکرێت تەمەنیان لە ٦٣ساڵ دەرباز بێت و پێویستە خانەنشین بن".

ھروری ڕوونیشیکردەوە: "ئەوانەی خانەنشین دەبن دەرماڵەیان دەبڕدرێت، بەڵام لە خانەنشینی پێشمەرگە مووچەی تەواوی و بە دەرماڵەوە خانەنشین دەبن، ئەمەش بەپێی یاسای خانەنشینی ئەو خزمەتە بۆ پێشمەرگە حیسابە".

 

بڵند ئیبراھیم

هەواڵی پەیوەندیدار