٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

پرۆژە نوێیەکانی وەزارەتی پەروەردە له‌ KDPیه‌وه‌ بزانه‌

سەرچاوە: KDP.info

ھەولێر-KDP.info- ئەمڕۆ شەممە وەزارەتی پەروەردەی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، لە چەند هەفتەی داهاتوو ژمارەیەک باڵەخانەی نوێی پەروەردەیی دەکەونە واری خزمەت و بەردی بناغەی چەند پرۆژەیەکی نوێش لە پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان دادەندرێت.

بەپێی ڕاگەیەندراوەکەی وەزارەتی پەروەردەی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، پرۆژە نوێیەکان بریتین لە:

1- لە پارێزگای هەولێر چوار قوتابخانە (سێ قوتابخانەی ١٨ پۆلی و یەک قوتابخانەی ٩ پۆلی) و یەک باخچەی منداڵان تەواو بوون و دەکەونە واری خزمەتەوە. قوتابخانەیەکی دیکەی ١٢ پۆلی و قوتابخانەیەکی  شەش پۆلی لە کۆتاییەکانی قۆناغی کارکردنن و تەواو دەبن .

2- لە پارێزگای سلێمانی یەک قوتابخانەی ١٨ پۆلی و باخچەیەکی منداڵان تەواو بوون و دەکەونە واری خزمەتەوە.

3- لە پارێزگای دهۆک بەردی بناغەی دوو قوتابخانەی ١٨ پۆلی دادەندرێت.

4- لە پارێزگای هەڵەبجە بەردی بناغەی یەک قوتابخانەی ١٢ پۆلی دادەندرێت.

5- لە پارێزگای هەولێر بەردی بناغەی حەوت قوتابخانەی نوێ دادەنرێت، شەش قوتابخانەی ١٨ پۆلی و یەک قوتابخانەی ٩ پۆلی.

 

ڕامان وریا

هەواڵی پەیوەندیدار