سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان و سه‌رۆك وه‌زیران ئه‌لسوودانى، دۆخى عێراق تاوتوێ ده‌كه‌ن

ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ هه‌ینى 2022/10/28 به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان له په‌یوه‌ندییه‌كى ته‌له‌فۆنیدا له‌گه‌ڵ به‌ڕێز محه‌مه‌د شیاع ئه‌لسوودانى، سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراقى فیدراڵ، دووباره پیرۆزباییى ده‌ستبه‌كاربوونى لێ‌كرد و هیواى سه‌ركه‌وتنى له كار و ئه‌ركه‌كانیدا بۆ خواست، هه‌روه‌ها هه‌موو پشتگیرییه‌كى خۆیان و هه‌رێمى كوردستانى بۆ سه‌ركه‌وتنى به‌ڕێزیان و كابینه‌كه‌ى دووپات كرده‌وه و ئاماده‌ییى هه‌رێمى كوردستانى بۆ هه‌موو هه‌ماهه‌نگى و هاریكارییه‌كى هاوبه‌ش له‌گه‌ڵ حكوومه‌ته‌كه‌یدا نیشان دا.
لاى خۆیه‌وه سه‌رۆك وه‌زیران به‌ڕێز ئه‌لسوودانى، سوپاس و پێزانینى بۆ په‌یوه‌ندى و هه‌ڵوێستى سه‌رۆك نێچیرڤان بارزانى دووپات كرده‌وه و هیواى خواست حكوومه‌ته‌كه‌ى بتوانێت له‌م قۆناغه‌دا به هه‌ماهه‌نگى و هاریكارى له‌گه‌ڵ هه‌رێمى كوردستان، دۆخى وڵات له هه‌موو ڕوویه‌كه‌وه به‌ره‌و باشتر ببات و هێز و لایه‌نه عێراقییه‌كان پێكه‌وه له‌پێناو ئارامى و سه‌قامگیریى وڵات‌دا كار بكه‌ن و هه‌مووان هاریكار و یارمه‌تیده‌ر بن.
هه‌ردوولا جه‌ختیان له گرنگى و پێویستیى هاریكاریى هاوبه‌ش و پێكه‌وه‌كاركردنى حكوومه‌تى فیدراڵى عیراق و حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان كرده‌وه بۆ چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كانى هه‌ولێر ـ به‌غدا له‌سه‌ر بنه‌ماى ده‌ستوور و له چوارچێوى سیستمى فیدراڵیدا، هه‌روه‌ها هاوڕا بوون كه چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كانى وڵات به‌تایبه‌تیش كێشه هه‌ڵواسراوه‌كانى هه‌ولێر ـ به‌غدا و كێشه‌كانى دیكه‌ى عێراق، ڕۆڵێكى بنه‌ڕه‌تى له ئارامى و سه‌قامگیریى وڵات‌دا ده‌گێڕن، بۆیه پێویسته هه‌مووان به گیانێكى به‌رپرسانه‌ى نیشتمانیانه و به ڕه‌چاوكردنى به‌رژه‌وه‌ندییه باڵاكانى وڵات، بۆ قۆناغى ئێستا و داهاتوو پێكه‌وه كار بكه‌ن.




