٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

جووتیار عادل: وەزارەتی دارایی خشتەی مووچەی مانگی 10 بڵاودەكاتەوە

سەرچاوە: KDP.info

ھەولێر-KDP.info- ئەمڕۆ جووتیار عادل، گوتەبێژی حكوومەتی هەرێمی كوردستان لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند: یەكێك لە ئامانجەكانی كابینەی نۆیەم چاكسازییە و حكوومەت زیاتر لە 100 ملیار دیناری بۆ كەرتی پەوەردە تەرخان كردووە.

هەروەها گوتی: زیاتر لە 30 هەزار پێشمەرگەی یەكەكانی 70 و 80 خراونەتە سەر وەزارەتی پێشمەرگە.

گوتەبێژی حكوومەتی هەرێمی كوردستان گوتیشی: تا كۆتایی ئەمساڵ سێ پڕۆژەی دیكەی گرنگ رادەگەیەنین.

هەروەها جووتیار عادل، گوتەبێژی حكوومەتی هەرێمی كوردستان ئاماژەی بۆ ئەوه‌شكرد كە لەم نزیكانە وەزارەتی دارایی خشتەی دابەشكردنی مووچەی مانگی 10 بڵاودەكاتەوە.

 

ڕامان وریا

هەواڵی پەیوەندیدار