سەدا ٨٠ی پڕۆژەکانی ھەولێر کەوتوونەتە بواری جێبەجێکردنەوە

ھەولێر-KDP.info- جێگری پارێزگاری ھەولێر گوتی، لە پارێزگای ھەولێر ١٣٠ پڕۆژە بەگوژمەی ٦٣ ملیار دینار جێبەجێ دەکرێن و لەئێستادا ٨٠%ی ئەو پڕۆژانە کەوتوونەتە بواری جێبەجێکردنەوە کە ھەموو سێکتەرەکان لەخۆی دەگرێت.
جێگری پارێزگاری ھەولێر، مەسعود محەمەد، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی: "زۆرینەی پڕۆژەکان لەپارێزگای ھەولێر ئەنجامدەدرێن و کەوتوونەتە بواری جێبەجێکردنەوە و دراونەتە بەڵێندەر تا کاری لەسەر بکەن، بەپێی ئەو خشتەی کە ئێمە بۆمان دیاریکردووە بەو شێوەیە پڕۆژەکان جێبەجێ دەکرێت، کە ١٣٠ پڕۆژەیە بەگوژمەی ٦٣ ملیار دینارە، ئەمە تەنھا ئەو پڕۆژانەیە کە بۆ ئەمساڵ ئەنجامدەدرێن".
مەسعود محەمەد گوتیشی: "لەئێستادا زۆرینەی پڕۆژەکان کە ٨٠%ی دەبێت کەوتوونەتە بواری جێبەجێکردنەوە، کە ھەموو سێکتەرەکانیش لەخۆی دەگرێت، وەکو رێگاوبان، قیرتاوکردن، دروستکردنی قوتابخانە و بنکەی تەندروستی، کارەبا، ئاو، وەرزش و لاوان، ئەو پڕۆژانەش لەسەر ئاستی پارێزگای ھەولێر جێبەجێدەکرێن، بۆیە پڕۆژەکان زۆر باش ڕێڕەوی خۆیان وەرگرتووە و کاری تێدا دەکرێت و سەرجەمیان جێبەجێ دەکرێن".
بڵند ئیبراھیم




