٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

ڤیان سەبری: کاتژمێر ٢ پەرلەمان دەنگ بەکابینەی نوێ دەدات

سەرچاوە: KDP.info

بەغدا-KDP.info- سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان لە پەرلەمانی عێراق گوتی، ئەمڕۆ پەرلەمانی عێراق کۆدەبێتەوە و تێیدا دەنگ بەکابینەی نوێی حکوومەتی عێراق دەدات.

دکتۆرە ڤیان سەبری، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی: "ئەمڕۆ رۆژی پێنج شەممە کاتژمێر ٢ی دوای نیوەڕۆ پەرلەمانی عێراق کۆدەبێتەوە و لەو کۆبوونەوەیە دەنگ بەکابینەی نوێی حکوومەتی عێراق دەدات".

دکتۆرە ڤیان سەبری گوتیشی: "لە کابینەی نوێی حکوومەتی عێراق پشکی کورد چوار وەزارەت دانراوە".

 

بڵند ئیبراھیم

هەواڵی پەیوەندیدار