٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

"لە ئامێدی شوێن بۆ شوقەکانی کرێنشینان دیاری کراوە"

سەرچاوە: KDP.info

ئامێدی -KDP.info- لە سنووری پارێزگای دھۆک زەوی بۆ دروستکردنی شوقەی کرێنشینان دیاری کراوە و بەرپرسانی دھۆکیش جەخت دەکەنەوە ھەموو ئامادەکارییەک بۆ دروستکردنی شوقەکانی کرێنشینان کراوە و لە قەزای ئامێدییش زەوی بۆ شوقەی کرێنشینان دیاری کرا.

جگەر خوین عەبدی، بەڕێوەبەری وەبەرھێنانی ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: "لە سەنتەری شاری زاخۆ دوو شوێن دیاری کراون بۆ دروستکردنی شوقەی کرێنشینان و ئەگەر لە قەزای باتۆفەش شوێن دیاری بکرێت، بەشێک لە شوقەکانی زاخۆ دەبەینە باتۆفە، چونکە قەزای باتۆفە تەنیا 58 کەس فۆرمی پڕ کردووەتەوە.''

سەرچاوەیەکی ئاگاداریش لە قەزای ئامێدی بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: "لە سنووری قەزای ئامێدییش زەوی بۆ دروستکردنی شوقە کرێنشینان دیاری کراوە و پشکی قەزای ئامێدی لەو 20 ھەزار شوقەی بڕیارە دروست بکرێن 374 یەکەیە و بەپێی مەرجەکانی حکوومەت بەسەر کرێنشیناندا دابەش دەکرێن.''

قائید میرۆ

هەواڵی پەیوەندیدار