نێچیرڤان بازرانى له‌گه‌ڵ شاندێكى په‌رله‌مانى ئه‌ڵمانیا كۆبووه‌وه

پاشنیوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 2022/10/26 به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان پێشوازى له شاندێكى كۆمیته‌ى به‌رگریى په‌رله‌مانى ئه‌ڵمانیا به سه‌رۆكایه‌تیى خاتوو سارا نانى كرد كه له ژماره‌یه‌ك له په‌رله‌مانتارانى پارته جیاكانى په‌رله‌مانى ئه‌ڵمانیا پێكهاتبوون.
له كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا په‌یوه‌ندییه‌كانى ئه‌ڵمانیا له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستان، درێژكردنه‌وه‌ى ئه‌ركى هێزه‌كانى ئه‌ڵمانیا له چوارچێوه‌ى هاوپه‌یمانیى نێوده‌وڵه‌تیدا له عێراق و هه‌رێمى كوردستان كه له‌لایه‌ن په‌رله‌مانى ئه‌ڵمانیاوه بڕیارى لێدرا، مه‌ترسییه‌كانى داعش و دۆخى ناوچه‌كه‌یان به‌گشتى تاوتوێ كرد.
سه‌رۆك نێچیرڤان بارزانى سه‌ردانى شاندی پەرلەمانی ئەڵمانیای به پشتگیرى بۆ هه‌رێمى كوردستان و عێراق له قه‌ڵه‌م دا و سوپاسى په‌رله‌مان و حكوومه‌ت و گه‌لى ئه‌ڵمانیاى كرد بۆ درێژكردنه‌وه‌ى ئه‌ركى هێزه‌كانى وڵاته‌كه‌یان له عێراق و هه‌رێمى كوردستان، هه‌روه‌ها پێزانینى هه‌رێمى كوردستانى دووپات كرده‌وه بۆ پشتگیریى سه‌ربازى و مرۆییى ئه‌ڵمانیا له كاتى شه‌ڕى داعشدا.
به‌ڕێزیان جه‌ختى له‌وه‌ش كرده‌وه كه داعش هێشتا مه‌ترسییه‌كى جددییه و هه‌ڕه‌شه له ئارامى و سه‌قامگیریى عێراق و سووریا و ناوچه‌كه به‌گشتى، ته‌نانه‌ت هه‌ڕه‌شه له ئاسایشى ئه‌ورووپاش ده‌كات. هه‌روه‌ها هاریكارى و هه‌ماهه‌نگیى نێوان پێشمه‌رگه و سوپاى عێراقى به باش له قه‌ڵه‌م دا و به پێویستى زانى پته‌وتر بكرێت.
له‌باره‌ى دۆخى عێراقیشه‌وه، سه‌رۆك نێچیرڤان بارزانى هیواى خواست حكوومه‌تى نوێى عێراق له زووترین كاتدا پێكبهێنرێت كه وه‌ڵامده‌ره‌وه‌ى چاوه‌ڕوانى و داواكارییه‌كانى هاووڵاتیان بێت و ببێته هۆى ئارامى و سه‌قامگیرى و بتوانێت كێشه‌كانى له‌گه‌ڵ هه‌رێمى كوردستان له‌سه‌ر بنه‌ماى ده‌ستوور چاره‌سه‌ر بكات. داكۆكیشى له‌وه كرده‌وه كه پێویسته پێكهاته‌كانى عێراق شێوازێك بۆ پێكه‌وه‌ژیان له عێراقدا بدۆزنه‌وه.
لاى خۆیه‌وه شاندى په‌رله‌مانى ئه‌ڵمانیا، وێڕاى ستایشى پێشكه‌وتنه‌كانى هه‌رێمى كوردستان، جه‌ختیان له به‌رده‌وامیى پشتگیریى وڵاته‌كه‌یان بۆ عێراق و هه‌رێمى كوردستان كرده‌وه و پێزانینیان بۆ ڕۆڵى پێشمه‌رگه له تێكشكاندنى داعشدا ده‌ربڕى، هه‌روه‌ها خواستى وڵاته‌كه‌یان بۆ بره‌ودان به په‌یوه‌ندییه‌كانى له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستان له هه‌موو بواره‌كاندا نیشان دا.
دۆخى ناوخۆى كوردستان، پرۆسه‌ى یه‌كخستنه‌وه‌ى پێشمه‌رگه، دوایین پێشهاته‌كانى شه‌ڕ له ئۆكراینا و كاریگه‌رییه‌كانى له‌سه‌ر ئه‌ورووپا به‌تایبه‌تى له بوارى وزه‌دا، مه‌ترسییه‌كانى گۆڕ‌انى كه‌شوهه‌وا و كاریگه‌رییه‌كانى له‌سه‌ر عێراق و چه‌ند پرسێكى دیكه‌ى جێى بایه‌خى هاوبه‌ش، ته‌وه‌رێكى دیكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه بوون.




