٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

ئه‌مڕۆ ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران تاوتوێی 4 پرسی گرنگ ده‌كات

سەرچاوە: KDP.info

‎ھەولێر-KDP.info- ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان، بە سەرۆکایەتی مەسروور بارزانی، سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران، کۆدەبێتەوە و لە کۆبوونەوەکەدا چەند بابەتێک تاوتوێ دەکات.

‎بڕگەی یەکەمی کۆبوونەوەکە تایبەت دەبێت بە خستنەڕووی دیدگا و ستراتیژی ئەنجومەنی گشتی راژە، سەبارەت بە رێکخستنەوەی وەزیفەی گشتی.

‎بڕگه‌ی دووەم، بریتییه‌ له‌ خستنه‌ڕووی پێشنیازی وه‌زاره‌تی شاره‌وانی و گه‌شتوگوزار بۆ هه‌مواركردنه‌وه‌ی خشته‌ی ژماره‌ (5) له‌ بڕیاری ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران، تایبەت بە به‌كرێدانی ناوچه‌ پیشه‌سازییه‌كان.

‎بڕگەی سێیەم، خستنەڕووی ڕاپۆرتی وەزیری هەرێم بۆ کاروباری پێکهاتەکانە تایبەت بە ڕەوشی پێکهاتەی نەتەوەیی تورکمان و کلدانی سریانی ئاشووریی و پێشنیازیان بۆ جێگیرکردنی ڕۆژێک وەک بۆنەیەکی فەرمی لە ڕۆژمێری فەرمی هەرێمی کوردستان بە ناوی (ڕۆژی پێکەوەژیان).

‎بڕگەی چوارەم، تایبەتە بە خستنەڕووی ڕاپۆرتی وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی تایبەت بە کێشەی کۆگاکان و گواستنەوەی بەشە خۆراکی مانگانەی هاووڵاتیان.

 

ڕامان وریا

هەواڵی پەیوەندیدار