٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

گەورەترین پڕۆژەی سامانی ئاژەڵ لە دهۆک لە واری جێبەجێکردندایە

سەرچاوە: KDP.info

دهۆک -KDP.info- بەڕێوەبەری کشتوکاڵی دهۆک گوتی، گەورەترین پڕۆژەی سامانی ئاژەڵ لە سنووری پارێزگای دهۆک لە واری جێبەجێکردندایە، کە سێ هەزار مانگای تێدا بەخێو دەکرێت و هەموو بەرهەمەکانی شیریشی لێ بەرهەم دێت، کە ساڵی داهاتوو ئەو پڕۆژەیە تەواو دەبێت.

بەڕێوەبەری کشتوکاڵی دهۆک، ئەحمەد جەمیل، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی: ''گەورەترین پڕۆژەی سامانی ئاژەڵ بۆ بەخێوکردنی مانگا و کارگەی بەرهەمهێنانی شیر و بەرهەمەکانی و کارگەی دروستکردنی ئالیک و چاندنی ئالیکی سەوز لە قەزای سێمێل لە واری جێبەجێکردندایە، کە تێیدا سێ هەزار مانگا بەخێو دەکرێت و هەموو بەرهەمەکانی شیریش لەوێ بەرهەم دێت، کە یەکێکە لە گەورەترین پڕۆژەکانە.''

ئەحمەد جەمیل گوتیشی: ''جگە لەوەی لە مانگاکانی خۆیان شیر و بەرهەمەکانی بەرهەم دێت، شێری هەموو ناوچەکانی پارێزگای دهۆکیش وەردەگرن، بەمەش شیری خاوەن ئاژەڵەکانیش بازاڕی بۆ پەیدا دەبێت و ساغ دەبێتەوە، کە ئێستا پڕۆژەکە لە قۆناغی دروستکردنی هۆڵی بەخێوکردنی مانگادایە و بەردەوام کاری تێدا دەکرێت و ساڵی داهاتوو دەکەوێتە کار.''

گوتیشی: ''پێشبینی دەکرێت بە کەوتنەکار و تەواو بوونی ئەو پڕۆژەی بەخێوکردنی مانگایە ڕۆژانە 40 تۆن شێر بەرهەم بێت.''

 

بڵند ئیبراهیم 

هەواڵی پەیوەندیدار