٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

پەرلەمانتارێکی پارتی: تا ڕۆژی پێنجشەممە 15 وەزارەت یەکلا دەکرێنەوە

سەرچاوە: KDP.info

بەغدا -KDP.info- پەرلەمانتارێکی پارتی لە بەغدا ئاشکرای کرد، تا ڕۆژی پێنجشەممە نزیکەی 15 وەزیر بۆ وەزارەتەکان یەکلا دەکرێنەوە و بەھۆی ناکۆکیی نێوان لایەنەکان پڕکردنەوەی ژمارەیەک وەزارەت دوا دەکەوێت.

د. خەلیل غازی، پەرلەمانتاری فراکسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی عێراق، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: "تا ئیستا دەنگدان لەسەر کابینەی نوێی حکوومەتی عێراق یەکلا نەکراوەتەوە، بەڵام پێشبینی دەکرێت تا کۆتاییی ئەم حەفتەیە دەنگ لەسەر 15 وەزارەت بدرێت و ئەوانی دیکەش لە ماوەی یەک مانگدا یەکلا بکرێنەوە و دەنگیان لەسەر بدرێت، پێم وایە وەک کابینەکانی ڕابردوو ژمارەیەک وەزارەت بەوەکالەت بەڕێوە دەبرێن و ناکۆکییان لەسەرە.''

د. خەلیل غازی ڕوونی کردەوە: "ململانێ لەسەر ژمارەیەک وەزارەت ھەیە و کوتلەکان ناگەنە ھیچ ئەنجامێک، ئەوەش ھۆکارە بۆ ئەوەی پێکھێنانی حکوومەتی نوێی عێراق دوا بکەوێت، کێشمەکشێمی لایەنەکان لەسەر ھەندێ وەزارەت پرۆسەکەی خاو کردووە، چونکە یەکلاکردنەوەی ئەو وەزارەتانە ھەندێک زەحمەتە بۆ لایەنەکان.''

 

قائید میرۆ

هەواڵی پەیوەندیدار