٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

مەسروور بارزانی پێشوازی لە جێگری فەرماندەی گشتیی هێزەکانی هاوپەیمانان لە عێراق و سووریا دەکات

سەرچاوە: KDP.info

ھەولێر-KDP.info- مەسروور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە جەنەراڵ كارل هاریس جێگری فەرماندەی گشتیی هێزەکانی هاوپەیمانان لە عێراق و سوریا کرد.

لە کۆبوونەوەکەدا کە ئەمڕۆ (سێشەممە 25ـی تشرینی یەکەم) گفتوگۆ دەربارەی چاکسازییەکانی وەزارەتی پێشمەرگە و هەنگاوەکانی یەکخستنەوەی هێزەکانی پێشمەرگە و گرنگیی پەرەپێدانی هاریکاری و هەماهەنگیی ئەمنی نێوان پێشمەرگە و سوپای عێراق و هەبوونی هێزی هاوبەش بۆ رووبەڕووبوونەوەی هەڕەشەکانی تیرۆریستانی داعش، بەتایبەتی لە ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی هەرێمی کوردستان کرا.

لە بەشێکی دیکەی کۆبوونەوەکەدا، دوایین گۆڕانکاری و پێشهاتەکانی عێراق و ناوچەکە و هەوڵەکانی پێکهێنانی حکوومەتی نوێی عێراق لە سەر بنەمای رێزگرتن لە پرنسیپەکانی هاوبەشیی راستەقینە و هاوسەنگیی و سازان تاووتوێکران.

هەواڵی پەیوەندیدار