٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

ئه‌مڕۆ هەشتەمین ساڵیادی شەھیدبوونی سێ برای پێشمەرگەیه‌

سەرچاوە: KDP.info

ھەولێر-KDP.info- یٔەمڕۆ هەشت ساڵ بەسەر شەهیدبوونی سێ برای پێشمەرگەی کوردستان تێدەپەڕێت، سێ برای پێشمەرگە بە ناوەکانی (یٔەحمەد عوسمان، نەجات عوسمان و مەولوود عوسمان) کە پێکەوە لە سەنگەری بەرگری لە خاکی پیرۆزی کوردستان و دەستکەوتەکان لە جەنگی دژی تیرۆریستانی داعش لە میحوەری زوممار لە یەک ساتدا خوێنی خۆیان بەخشییە نیشتمان و شەهید بوون.

شەهیدبوونی سێ برا لە بەرگریکردن لە خاکی کوردستان لە ساتێکدا، یٔاماژەیەکی گەورەبوو بۆ جیهان کە پەروەردەی دایکی کورد بۆ ڕۆڵەکانی، پەروەردەیەکی نیشتمانپەروەرانە و گیانبەخشینە بە نیشتمان.

لە 23ی کانوونی یەکەمی 2014 سەرۆک مەسعود بارزانی وەک سیمبۆلی قوربانیدانی دایک و پەروەردەی یٔەو دایکە نیشتمانپەروەرە، نازناوی "دایکی شەهیدان"ی بەخشییە دایکە یٔایشە.

 

ڕامان وریا

هەواڵی پەیوەندیدار