دەوامی پاش نیوەڕۆی خوێندن كرایه پشوو

ھەولێر-KDP.info- بەهۆی خۆرگیرانی نیمچەییەوە، وه‌زاره‌تى په‌روه‌رده‌ى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان، پشوویه‌كى بۆ سه‌رجه‌م ناوه‌نده‌كانى خوێندن ڕاگه‌یاند.
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه، وه‌زاره‌تى په‌روه‌رده ڕاگه‌یاندراوێكى بڵاو كرده‌وه و تێیدا هاتووه: "لەسەر راسپاردەی لایەنی تایبەتمەند سەبارەت بە خۆرگیرانی نیمچەیی، ئەمرۆ سێشەممە، دەوامی پاش نیوەڕوان لە ناوەندەکانی خوێندن ناکرێت و دەبێتە پشوو".
له ڕاگه‌یاندراوه‌كه‌دا ئه‌وه‌ش خراوه‌ته ڕوو: "لە هەمان کاتدا دەوامی بەیانییان لە كاتژمێر 11 و 45 خولەک کۆتایی دێت".
فائیزه كۆیی




