١٧ پۆست له زانکۆی دھۆک گۆڕدران

دھۆک-KDP.info- سەرۆکی زانکۆی دھۆک رایگەیاند، دوایی چەند ساڵێک لە پۆستەکانیاندا و خزمەت بە کاری ئەکادیمی زانکۆ بڕیاری گۆڕانکاری لە چەندین ڕاگرەکانی نێو زانکۆ دران، گۆڕانکاریش پرۆسەیەکی نۆڕماڵە.
د. داود ئەتروشی، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان راگەیاند: "لە کۆی ٢٢ پۆستی زانکۆی دھۆک لە ھەموو کۆلێژەکان ١٧ پۆستی زانکۆی دھۆک گۆڕدران ئەمەش وەک بڕوابوون بە گۆڕانکاری و نوێبوونەوە لە ژیانی ئەکادیمی دا".
سەرۆکی زانکۆ ئاماژەیشدا: "ئەم گۆڕانکاریە لە ڕاگری کۆلێژەکان و ھاریکاری سەرۆکایەتی زانکۆ دا بوون بۆ کاروباری کارگێری و قوتابیان و خوێندنی باڵا بوون".
کاروان باعەدری




