ئاراس حه‌سۆ میرخان بڕیاری ئه‌مڕۆی كۆبوونه‌وه‌ی پارتی بۆ KDP ئاشكرا ده‌كات

ھەولێر-KDP.info- ئه‌نجوومه‌نی سه‌ركردایه‌تیی پارتی به‌سه‌رۆكایه‌تیی سه‌رۆك بارزانی كۆبووه‌وه، بڕیار درا كه رۆژی 3/11/2022، كۆنگره‌ی 14ی پارتی له دهۆك به‌ڕێوه بچێت.
ئه‌مڕۆ ئه‌نجوومه‌نی سه‌ركردایه‌تیی پارتی دیموكراتی كوردستان به سه‌رپه‌رشتی سه‌رۆك بارزانی، له پیرمام كۆبووه‌وه و ئاراس حه‌سۆ میرخان گوتی، باس له شێوازی به‌ڕێوه‌چوونی كۆنگره‌ی 14 كرا.
ئاراس حه‌سۆ میرخان ئەندامی سەرکردایەتیی پارتی، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی راگەیاند، لە کۆبوونەوەی سەرکردایەتیدا بڕیار دراوە رۆژی 3/11/2022 کۆنگرەی 14ـی پارتی ببەسترێت.
پارتی دیموكراتی كوردستان لە ساڵی 1946 دامەزراوە و تا ئێستا 13 كۆنگرەی بەستووە و بڕیارە لە مانگی داهاتوودا كۆنگرەی 14 ببەستێ.
فائیزه كۆیی




