بەسەرپەرشتی سەرۆک بارزانی ئەنجوومەنی سەرکردایەتی پارتی کۆدەبێتەوە

ھەولێر-KDP.info- ئەندامێکی ئەنجوومەنی سەرکردایەتی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی، ئەمڕۆ ئەنجوومەنی سەرکردایەتی پارتی دیموکراتی کوردستان بەسەرپەرشتی سەرۆک بارزانی دوایین کۆبوونەوەی خۆی پێش ئەنجامدانی کۆنگرە ئەنجامدەدات.
عەلی عەونی، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی: "ئەمڕۆ ئەنجوومەنی سەرکردایەتی پارتی دیموکراتی کوردستان بە سەرپەرشتی سەرۆک بارزانی دوایین کۆبوونەوەی خۆی پێش ئەنجامدانی کۆنگرە کە ھەفتەی داھاتوو بەرێوەدەچێت لەپارێزگای دھۆک ئەنجامدەدات".
عەونی باسی لەوەشکرد: "بەرنامەی کاری کۆبوونەوەش گفتووگۆ دەبێت لەبارەی دوایین پێداویستی کۆنگرە و چۆن کۆنگرە بەرێوەبچێت و ھەر کەموکوڕیەک ھەبێت چارەسەر بکرێت، بۆیە بەگشتی لەبارەی بەرێوەچوونی کۆنگرەی ١٤ی پارتی دیموکراتی کوردستان گفتووگۆ دەکرێت".
بڵند ئیبراھیم




