٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

گەورەترین پڕۆژەی بەرهەمهێنانی ماسی لە هەرێمی کوردستان دروست دەکرێت

سەرچاوە: KDP.info

دهۆک -KDP.info- بەڕێوەبەری کشتوکاڵی دهۆک گوتی، لە سنووری پارێزگای دهۆک گەورەترین پڕۆژەی بەرهەمهێنانی ماسی بە نوێترین تەکنەلۆژیا دروست دەکرێت و ئێستا لە قۆناغی جێبەجێکردندایە و ساڵی داهاتوو بەرهەمی دەبێت و پڕۆژەکە تەواو دەبیت.

بەڕێوەبەری کشتوکاڵی دهۆک، ئەحمەد جەمیل، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی: ''گەورەترین پڕۆژەی ماسی لە هەرێمی کوردستان لە سنووری دهۆک دروست دەکرێت، کە ساڵانە هەزار و200 تۆن بەرهەمیەتی و لە سنووری فایدە لەسەر بەنداو دروست دەکرێت و بە ڕێگای نوێ و نوێترین و دواین تەکنەلۆژیا دروست دەکرێت و ساڵی داهاتوو بەرهەمی دەبێت.''

ئەحمەد جەمیل گوتیشی: ''سەرمایەی پڕۆژەکە زیاتر لە پێنج ملیۆن دۆلارە و کەرتی تایبەت جێبەجێی دەکات، بۆیە پڕۆژەکە زۆر گرنگە.''

جەمیل ڕوونیشی کردەوە: ''پڕۆژەکە لەسەر ڕووبەری 150دۆنم زەوی دروست دەکرێت و 16 حەوزی دوودۆنمی لەگەڵ ئاوەدانکردنی هەڵهێنەری بەرهەمهێنانی پەنجە ماسی لەخۆ دەگریت.''

بڵند ئیبراهیم

هەواڵی پەیوەندیدار