پرسەنامەیهک له سەرۆکی هەرێمی کوردستانهوه
__2022_10_20_h18m15s33__HK.jpg)
بە داخهوه هەواڵی کۆچی دواییی هونەرمەندی شێوەکاری ناسراوی کوردستان، مامۆستا ئیسماعیل خەیاتم پێگەیشت.
خوالێخۆشبوو هونەرمەندێکی پێشەنگی بواری هونەری شێوەکاری بوو کە بە هونەرە بەرزەکەی خزمەتێکی بەرچاوی بە فەرهەنگ و کولتووری گەلەکەی کرد.
پرسە و سەرەخۆشی لە هونەرمەند گەزیزە خانمی هاوژینی و کەسوکار و هاوڕێ و دۆستانی و سەرجەم هونەرمەندانی کوردستان دەکەم و هاوبهشی خەمیانم.
لە خوای مەزن داواکارم گیانی کۆچکردوو بخاتە بەر بەزەیی و میهرەبانیی خۆی و سەبووری و ئارامی بە هەموو لایەک ببەخشێت.
نێچیرڤان بارزانی
سەرۆکی هەرێمی کوردستان




