هێمن هه‌ورامی به‌جیا پێشوازیی له جه‌یمی هامڵ و فوئاد خازر ئه‌لمه‌جالی كرد

هه‌ولێر-KDP.info- ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه ٢٠٢٢/١٠/٢٠، د. هێمن هه‌ورامی، جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان، به‌جیا پێشوازیی له جه‌یمی هامڵ، جێگری كونسوڵی گشتیی به‌ریتانیا و فوئاد خازر ئه‌لمه‌جالی، كونسوڵی گشتیی شانشینی ئه‌رده‌ن له هه‌رێمی كوردستان كرد.
له هه‌ردوو دیداره‌كه‌دا، دۆخی سیاسیی هه‌رێم و عێراق و ناوچه‌كه و دواین پێشهاته‌كان بۆ پێكهێنانی كابینه‌ی نوێى حكوومه‌تی عێراق گفتوگۆیان له‌باره‌وه كرا و جه‌خت له‌سه‌ر پێویستیی چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان له‌ڕێگه‌ی دیالۆگ و ده‌ستوور كرایه‌وه.
پته‌وتركردنی په‌یوه‌ندییه‌كانى نێوان هه‌رێمی كوردستان و به‌ریتانیا و شانشینی ئه‌رده‌ن له سه‌رجه‌م بواره‌كاندا ته‌وه‌رێكی دیكه‌ی هه‌ردوو دیداره‌كه بوون.





