٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

سه‌رچاوه‌یه‌ك بۆ KDP: کابینەکە ئامادەکراوە و پشکی کورد چوار وەزارەتە

سەرچاوە: KDP.info

بەغدا-KDP.info- سەرچاوەیەکی ئاگادار لە بەغدا ئاشکرایکرد، رێککەوتن لەبارەی کابینەی نوێی حکوومەتی عێراق کراوە، ھاوکات پشکی لایەنەکان دیاریکراوە و رۆژی شەممەش بڕیارە دەنگی لەسەر بدرێت.

سەرچاوەیەکی ئاگادار لە بەغدا، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی: "دوای راسپاردنی محەمەد شیاع سوودانی بۆ پێکھێنانی کابینەی نوێی حکوومەتی عێراق لایەنەکان لەسەر ئەو کابینەیە رێککەوتوون و کابینەکە ئامادەکراوە و بڕیارە کاندیدی راسپێردراو بۆ پۆستی سەرۆکوەزیران کابینەی خۆی رۆژی شەممە بێنێت بۆ پەرلەمان و دەنگی لەسەر بدرێت و پەسەند بکرێت".

سەرچاوەکە زیاتر گوتیشی: "پشکی کورد لەکابینەی نوێی حکوومەتی عێراق چوار وەزارەتە، کە سێ وەزارەتی بۆ پارتی دیموکراتی کوردستانە و یەکێک لەوانە سیادییە، ئەوانیش باس لەوە دەکەن وەزارەتی دەرەوە و ئاوەدانکردنەوە و دادە، بەڵام ھێشتا ھەر گفتووگۆی بەردەوام دەکرێت".

 

بڵند ئیبراھیم

 

هەواڵی پەیوەندیدار