٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

بە ئامادەبوونی سەرۆکی حکوومەت ستراتیجی وەرچەرخانی دیجیتاڵی رادەگەیەنرێت

سەرچاوە: KDP.info

ھەولێر-KDP.info- ئەمڕۆ کاتژمێر 10:00، بە ئامادەبوونی مەسرور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، ستراتیجی وەرچەرخانی دیجیتاڵی رادەگەیەندرێت.

وەك لە کارنامەی کابینەی نۆیەمی حکوومەتدا هاتووە، حکوومەتی هەرێمی کوردستان پابەندە بە دەستەبەرکردنی خزمەتگوزارییە گشتییەکان بۆ هەموو دانیشتوانی هەرێم. حکوومەتی هەرێم سوورە لەسەر ئەوەی کە پێویستە ئەم خزمەتگوزارییانە بەردەست و ڕوون بن. لایەنێکی گرنگی ئەم کارە بریتییە لە تێهەڵكیشکردنی خزمەتگوزارییە دیجیتاڵییەکان.

 

ڕامان وریا

هەواڵی پەیوەندیدار