٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

د. گەلاوێژ عوبێد: ئەمساڵ کەمترین قوتابی دەچنە زانکۆ ئەھلییەکان

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر -KDP.info- بڕیاردەری لیژنەی پەروەردە و خوێندنی باڵا ئاماژەی بۆ ئەوە کرد، ئەمساڵ بەھۆی وەرگرتنی قوتابییان لە زانکۆ و پەیمانگە حکوومییەکان کەمترین قوتابی دەچنە زانکۆ ئەھلییەکان و دەشڵێت، کرێی خوێندن تا ئاستی بێبەرامەر کەم کراوەتەوە.

د. گەلاوێژ عوبێد، بڕیاردەری لیژنەی پەروەردە لە پەرلەمانی کوردستان، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: "ئەمساڵ ھەموو قوتابییانی دەرچووی پۆلی ١٢ی ئامادەیی لە زانکۆ و پەیمانگاکان وەرگیراون و تەنیا ژمارەیەکی کەم نەبێت کە دەرچووی ساڵانی ڕابردوون، تەنانەتە ئاستی وەرگرتن گەیشتووەتە ئەوەی کۆرسیی زیادیش ماوە لە زانکۆ و پەیمانگاکان، ئەوەیش کاریگەریی لەسەر قوتابییان ھەبوو و حکوومەت نەیھێشت ھیچ قوتابییەک بمێنێتەوە.''

بڕیاردەری لیژنەی پەروەردە و خوێندنی باڵا دەشڵێت: ''بەھۆی وەرگرتنی ڕێژەی ھەرە زۆری قوتابییەوە ئەمساڵ پێشبینی دەکرێت کەمترین قوتابی بچێنە زانکۆ ئەھلییەکان، چونکە لە حکوومەت شوێنیان کراوەتەوە، بەڵام ھەندێ قوتابی دەیانەوێ لە کۆلێژی بەرزتر درێژە بە خوێندن بدەن و لەوانەیە بچنە ئەھلی.''

د. گەلاوێژ عوبێد ڕوونی کردەوە: "کرێی خوێندنیش لە زانکۆ ئەھلییەکان داشکاندنی بۆ کراوە لە ١٠% تا دەگاتە ٣٠%، لەگەڵ ئەوەدا زانکۆکانیش ئۆفەری خۆیان ھەیە بۆ ڕاکێشانی قوتابی بە شێوەیەک ھەندێ قوتابی بێبەرامبەر وەردەگیرێن لە ھەندێ بەشی زانکۆ ئەھلییەکان.''

 

قائید میرۆ

هەواڵی پەیوەندیدار