٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

حەفتەی داھاتوو پەرلەمان بۆ متمانەدان بە حکوومەتی عێراق کۆ دەبێـتەوە

سەرچاوە: KDP.info

بەغدا -KDP.info- بڕیارە حەفتەی داھاتوو پەرلەمانی عێراق بۆ متمانەدان بە کابینەی نوێی حکوومەتی عێراق کۆ ببێتەوە و پەرلەمانتارێکی فراکسیۆنی پارتییش دەڵێت، ئامادەکاری بۆ ڕاگەیاندنی کابینەی نوێ کراوە و پارتییش بە مەرجی جێبەجێکردنی دەستوور لە حکوومەتدا بەشداری دەکات.

خدر مەنتک، پەرلەمانتاری فراکسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی عێراق، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: "حەفتەی داھاتوو پرسی پێکھێنانی کابینەی نوێی حکوومەتی عێراق یەکلا دەبێـتەوە، بەڵام ڕۆژی کۆبوونەوەی پەرلەمان بەفەرمی دیاری نەکراوە لەگەڵ ئەوەشدا حەفتەی داھاتوو کۆبوونەوەکە بەڕێوە دەچێت، ئامادەکاری بۆ بەرنامەی کابینەی نوێ کراوە لە پەرلەمانی عێراق و لەم حەفتەیەدا کۆبوونەوەکە ناکرێت و دەکەوێتە حەفتەی داھاتوو.

لەبارەی بەشداریی پارتییش خدر مەنتک ڕوونی کردەوە: "پارتی بەشدار دەبێت لە کابینەی نوێ، ھیچ مەرجێکی حزبیشی نییە بۆ حکوومەتی نوێ، بەڵکوو مەرجەکانی پارتی ھەمووی بۆ بەرژەوەندیی ھەرێمی کوردستانە و خاڵی گشتین، بە درێژاییی کابینەکانی ڕابردووش پارتی ھەمان سیاسەتی ھەبووە و ئێستاش مەرجی سەرەکیی ئێمە جێبەجێکردنی دەستووری عێراقە، چونکە ئێمە پابەندبوون بە دەستوور بە سەرچاوەی چارەسەرکردنی کێشەکان دەزانین.

 

قائید میرۆ


 

هەواڵی پەیوەندیدار